English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆڕاتەكاندن لە تۆزی 16ی ئۆكتۆبەر
2018-05-31 [07:08 AM]

نووسینی: دڵشاد مستەفا وەسانی


ئەگەر كورد لە هەڵبژاردنی عێراق یەك لیست بوایە، بەپێی ئەو كورسیانەی هێناویەتی یەكەم دەبوو، راستە بەپێی ئەوەی سەرۆك وەزیران بووەتە موڵكی شیعە، كورد نەیدەتوانی باس لە پێكهێنانی حكوومەت بكات، بەڵام هەرنەبوایە یەك لیستی پێگەی بەهێزتر دەكرد.
ئەگەر 16ی ئۆكتۆبەر بە رێككەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ گرووپێكی ناو یەكێتی، بێڕێزیكردن بووبێت بە ئەنجامی ریفڕاندۆم و دەستوور، ئەوا بەو مانایە نییە، بە چاوی رۆژانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە سەیری كورد بكرێت، لەبەر ئەم هۆیانە:
1-لە 20ی ئۆكتۆبەری 2017 پێشمەرگە پەلاماری حەشدی شەعبی و سوپا و پاسدار و چاوساغەكانی بۆ سەر هەولێر لە پردێ راگرت، هێشتا دوكەڵی شەڕی پردێ بەری ئاسمانی گرتبوو، ئەمەریكا لەرێی بەیاننامەیەكەوە بە بەغدای رایگەیاند واز لە ئاڵۆزی بێنێ و ناوچە ناكۆكیی لەسەرەكانیش، هەر ناوچەی ناكۆكیی نێوان هەولێر و بەغدان.
2- واشنتۆن پشتیوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و داوای لە لایەنەكانی كوردستان كرد پشتیوانیی بكەن، ئەمەش پەیامێك بوو بۆ بەغدا و هەندێ لایەنی كوردستان، نابێ كۆتایی بە قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت و دابەش بێت، چونكە چەند گرووپ و لایەنێك كاریان بۆ دابەشكردنی كوردستان دەكرد.
3- چەند جارێك ئەمەریكا و ئەوڕوپاییەكان رایانگەیاندووە، عێراقێكی بەهێز و هەرێمی كوردستانی بەهێزیان دەوێت، ئەم داوایە دوای بەرگریی پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا و تلسقۆف و مەحمودیە و مەخمور و راگرتنی شاڵاوی حەشد و سوپای عێراق و دوای یەكەم سەردانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و جێگرەكەی بۆ پاریس و شكاندنی گەمارۆی دیپلۆماسی زیاتر بوو.
4- دوای كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی و هەڕەشەكانی واشنتۆن لە تاران، تا دێت ئاسەوار لەسەر ئێران بەجێ دەهێڵێ و ململانێ لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی عێراق لە نێوان ئەمەریكا و ئێران تووندتر دەكات.
5- بۆیە ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە نابێ كورد پشتگوێ بخرێ، بەڵام كوردیش پێویستی بە بەخۆداچوونەوە هەیە، بۆ ئەوەی درێژە بە هەناسەكانی 16ی ئۆكتۆبەر نەدرێ.
ئەم قۆناغەی دێتە پێشەوە، پێویستی بەوەیە عێراقییەكان و هەندێ حزبی كوردستان خۆیان لە تۆزی 16ی ئۆكتۆبەر راتەكێنن، تا بەغدا بە چاوی رۆژانی 16ی ئۆكتۆبەر، كورد بە لاواز و شكستخواردو ببینێ، زەمینەی جێبەجێكردنی دەستوور نەك خۆش نابێ بەڵكو خراپتر دەبێت، لای خۆشمان تا هەندێ حزب بزەیان بێتێ كە وەك خۆیان گوتەنی شكستیان بە ریفڕاندۆم هێناوە، تا حزبی دی كەیفی بەوە خۆش بێ، سەیری ئەو دیمەنە دەكات و لە پەنای رووداوەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەر كەلێنێك بۆ یاریكردن شك دەبات، ماڵی كورد هەر بە پەرتەوازەیی دەمێنێتەوە، بۆیە بەرلەوەی قسە لەبارەی قۆناغی دادێ بكەن، لەسەر ئەو حزبانە پێویستە باش خۆیان لە تۆزی 16ی ئۆكتۆبەر راتەكێنن.





ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad