English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕیاڵ نرخی فرۆشتنی ڕۆناڵدۆی ئاشكراكرد
2018-05-31 [07:33 AM]

ZNA – ھەولێر



راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی وڵاتی ئیسپانیا نرخی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیان ئاشکراکرد کە لە ڵایەن پێرێزی سەرۆکی یانەکە نرخەکە دانراوە.

بەگوێرەی بەرنامەیەکی ئەمڕۆی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت، بەمەرجێک ھەندێک گۆڕانکاری لە بارودۆخی ئەو ھەروەھا لە یانەکەش بکرێت، لە ھەمان کاتدا ڕیاڵ مەدرید بۆ فرۆشتنی ڕۆناڵدۆ داوای ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات و ئامادەیە بەو نرخە بیفرۆشێت.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن ئامادەیە بیداتە ھەر یانەیەک کە ویستی کڕینی دۆنی ھەیە، ھەرچەندە نرخی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یەک ملیار یۆرۆیە.

ئەوەی زیاتر گومانی خستووەتە سەر مانەوەی ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید ئەوەیە کە سێشەممەی رابردوو ڕۆناڵدۆ بەشداری نەکرد لە نمایشکردنی درێسی نوێی یانەی شاھانە بۆ وەرزی داھاتوو.





ئەم هەواڵە 10576جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad