English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆناڵدۆ و بەیڵ کێشە دەخه‌نه‌ نێوان پێرێز و زێدانەوە
2018-05-31 [08:34 AM]

ZNA – ھەولێر


دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەسەر بڕیاردان لە مانەوەی یەکێک لە گاریس بەیڵ و کریستیانۆ، دەنگۆی دروستبوونی کێشە و ناکۆکی لە نێوان زینەدین زیدانی راھێنەر و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید بڵاودەبێتەوە.

پێگەی سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە کە کێشەیەکی گەورە کەوتۆتە نێوان فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ و زێدانی راھێنەر، کێشەکەش لەسەر ئەگەری رۆشتنی گاریس بەیڵ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە ، پێگەکە نوسیویەتی زێدان نایەوێت ھیچ کام لەو دوو یاریزانە لە ریاڵ بڕۆن بە تایبەت ڕۆناڵدۆ.

ھەروەھا سپۆرت نووسیویەتی پێرێز دەیەوێ ڕۆناڵدۆ بفرۆشێت، چونکە نرخەکەی زیاترە، ھەروەھا دۆنی بە کەسێکی خۆویست و چاوچنۆک ناوبردووە، گوایە ھەمیشە دەیەوێ خۆی گۆڵکار و پێشەنگ بێت و لەگەڵ ھەر نازناوێک داوای مووچەی زیاتر دەکات، لە بەرامبەردا ئارەزووی مانەوەی بەیڵ دەکات. 

شایانی باسە دەنگۆی ڕۆیشتنی ئەو دوو یاریزانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئارادایە، بەڵام تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی ھیچ ڕووینەداوە، ئەمە تەنھا قسەی راگەیاندنەکانە.
 





ئەم هەواڵە 6250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad