English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ئامێری کەناڵە ناوخۆییەکان ڕەت دەکاتەوە
2018-05-31 [08:53 AM]

ZNA-هەولێر


عیماد رەفعەت، سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیریی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند" دانانی ئەو ئامێری وەرگرتنی پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان بارگرانییەکی زۆرە لەسەر ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە چاودێریی پڕۆسەی فڕۆشتنی ئامێرەکەمان کردووەو ھەرچەندە وەزارەتی رۆشنبیری مۆڵەتی کارکردنی پێداوە، بەڵام ئێمە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئاگادار دەکەینەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو سیستەمە.

گوتیشی "ئاسمانی کوردستان سامانێکی نیشتیمانییە و نابێت لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە کە کەسیش نازانێ ھیی کێیە، قۆرخ بکرێت و بە ئارەزووی خۆیان و ئامێر و کارت بفرۆشن بە ھاووڵاتیان."

لە نیسانی ساڵی رابردوودا وەزارەتی ڕۆشنبیری رێی نەداوە کۆمپانیا ئامێری وەرگرتنی کەناڵە ناوخۆییەکان بفرۆشێت بە ھاووڵاتیان و، وەک محەممەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری ئاشکرای کرد "مەرجی ھەرزانکردنمان بۆ دیاری کرد؛ ئەوەبوو کۆمپانیا نرخی ئامێرەکەی دابەزاند لە ٩٠ دۆلارەوە بۆ ٣٩ ھەزار دینار.





ئەم هەواڵە 7507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad