English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڤیدیۆ.. پۆلیسی ھەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات
2018-05-31 [09:12 AM]

ZNA-هەولێر


راگەیاندنی پۆلیسی شاری ھەولێر، رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بە دزینی زیاتر لە سەد مسقاڵ زێڕ.

پۆلیس روونیکردەوە، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراوون، پێشینەیان ھەبووە و پێشتریش تاوانیان ئەنجامداوە و دەستگیرکراوون و دواتر ئازاد بوونە و دەستیان کردووەتەوە بە دزی کردن.

لەو بارەیەوە رائید شوان بەرپرسی بەشی نەھێشتنی تاوان رایگەیاند، تۆمەتبارەکان بە ھۆی کامێرای چاودێرییەوە ئاشکرا بوونە و دەستگیرکراوون.

روونیشیکردەوە، ئەو تۆمەتبارانە بڕێک ماددەی ھۆشبەریان پێ بووە.

سەبارەت بە بڕ و جۆری ماددە ھۆشبەرەکە ئەو بەرپرسەی پۆلیس ھیچ زانیارییەکی رانەگەیاند و زیاتر جەختی لەسەر تۆمەتی دزیکردنەکەیان کردەوە.





ئەم هەواڵە 5866جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad