English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكى باڵاى داعش له‌ خانه‌قین ده‌ستگیر كرا
2018-05-31 [09:16 AM]

ZNA-هەولێر


سەرچاوە ھەواڵگرییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١/ ٥/ ٢٠١٨ ڕایان گەیاند، ھێزە ئەمنییەکان توانییان بەرپرسی دانانی بۆمبی چێندراوی «داعش» لە سنووری خانەقین، دەستگیر بکەن.


سەرچاوەکان ڕایان گەیاندووە، کە ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای دیالە لە پرۆسەیەکی جۆرییدا، توانییان «ئەبو یاسین» بەرپرسی دانانی بۆمبی چێندراو لە سنووری خانەقین، کە یەکێکە لە ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان لە دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ پێنج لە ھاوڕێکانیدا لە «داعش» دەستگیر بکەن.

 

سەرچاوەکان بۆ ماڵپەری (شەفەق) ئاماژەیان بەوەش داوە، کە «ئەبو یاسین» دەستی لەچەندین تاوانی کوشتن ھەیە و بەرپرسی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی پارێزگای دیالەیە.


ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کەرکووک و خانەقین و خورماتوو و چەند ناوچەیەکی تری کوردستان کەوتنە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.

 

باس





ئەم هەواڵە 6343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad