English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمرۆ یاری كۆتایی خولی پلە یەكی كوردستان ئەنجامدەدرێت
2018-05-31 [09:56 AM]

ZNA-هەولێر


دوای رکابەریەکی دورودرێژی خولەکە دواجار یاریگای دەربەندیخان دەبێتە شانۆی بەیەک گەیشتنی ھەردوو یانەی دھۆک‌و ئاکرێ لە یاری کۆتایی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە تۆپی پێ.

کێبرکێکانی ئەم وەرزەی خولی پلەیەک کوردستان بەبەشداری ١٣یانە کە دابەشی دوو کۆمەڵە کرابوون بەرێوەچوو.

یانەکانی کۆمەڵەی یەکەمیش بریتی بوون لەیانەکانی (دھۆک‌و ئاکرێ‌و کۆیەو گارەو سۆران‌و ھەڵۆ)، یانەکانی کۆمەڵەی دووەم بریتی بوون لە(پێشمەرگەی سلێمانی‌و دەربەندیخان‌و سەیدسادق‌و ئاشتی‌و کفری‌و ھەڵەبجەی شەھید‌و شەھیدان).

دوای رکابەریەکی بەھێزیش ھەریەک لەیانەکانی دھۆک‌و ئاکرێ لەکۆمەڵەی یەکەم‌و پێشمەرگەی سلێمانی‌و دەربەندیخان لەکۆمەڵەی دووەم سەرکەوتن بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێرین، ھەرچەندە بریاربوو یاریەکانی ئەو قۆناغە بەشێوازی ھاتن‌و چوون بەرێوەبچێت.

بەبریارێکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بریاردرا کە ھەرچوار یانە سەربخرێن بۆ ریزی یانە پلەنایابەکانی کوردستان، بەڵام بۆ دەستنیشان کردنی یەکەم‌و دووەمی خولەکە، دوای راکێشانی تیروپشک ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی‌و دەربەندیخان لەدەرەوەی یاریگای خۆیان رووبەروی یانەکانی دھۆک‌و ئاکرێ بونەوە.

دوای بەرێوەچوونی ھەردوو یاریەکە یانەکانی دھۆک‌و ئاکرێ توانییان سەرکەون بۆ بۆ یاری کۆتایی خولەکە بەدەست بێنن،دوای بردنەوەیان بەگۆڵێکی بێ بەرامبەر لەیانەکانی پێشمەرگەو دەربەندیخان .

بریاریشە ئەمرۆ پێنجشەممە ٣١-٥-٢٠١٨ کاتژمێر ٩:٣٠شەو لەیاریگای دەربەندیخان لەیاری کۆتایی خولەکەدا ھەردوو یانەی دھۆک‌و ئاکرێ بەیەک بگەن، ھەرچەندە ھەردوو یانە سەرکەوتوون بۆ خولی نایابی کوردستان، بەڵام دەجەنگن بۆ بردنی نازناوی خولەکە.

دەستنیشانکردنی یاریگای دەربەندیخان وەک دەستخۆشیەکە بۆ ھاندەرانی دەربەندیخان دوای ئەوەی ئەمساڵ توانییان سیمایەکی جوانی ھاندان پیشانی کوردستان‌و عێراق بدەن.

ھەرلەخولەکەدا بەھۆی بەردەوامی‌و شەڕو ئاژاوە بەتایبەتی لەیاری نێوان ھەردوو یانەی شەھیدان‌و سەیدسادق بریاردرا کە سەرجەم ئەنجامەکانی یانەی شەھیدان لەقۆناغی دووەم بسرێتەوەو یانەکەش بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دابەزێنێت.





ئەم هەواڵە 10063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad