English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ستۆرییەکانی ماسنجەر زیاد دەکرێت
2018-05-31 [10:03 AM]

ZNA-هەولێر


تایبەتمەندییەکی ھاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، بۆ ستۆرییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) زیاد دەکرێت.

شەوی ڕابردوو ٣٠/٥/٢٠١٨، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، تایبەتمەندی (Polls)یان بۆ ستۆرییەکانی پڕۆگرامەکە زیاد کردووە، ئەو تایبەتمەندییە وەک ڕاپرسییەک وایە، دەتوانی پرسیارێک لە ھاوڕێکانت بکەیت و دوو وەڵامیان بۆ دابنێیت، ئەوانیش وەڵامت بدەنەوە.

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی ٢٠١١دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 4372جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad