English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوڵێکی ناتانیاهۆ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئاشکرادەکرێت
2018-05-31 [10:09 AM]

ZNA-هەولێر


تامیر پاردۆ، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، لە چاوپێکەوتنێکی تەله‌ڤزیۆنییدا هەوڵێکی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئێران ئاشکرا دەکات.

بەگوێرەی چاوپێکەوتنێکی تامیر لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (کێشاتی) ئیسرائیلی:" لە ساڵی 2011  ناتانیاهۆ (سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل) سوپاکەی ئامادەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لە ماوەی  15 رۆژدا، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار ئەو هێرشەی وەستاندووە".

تامیر پاردۆ، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)

 

پاردۆ کە لە ساڵی 2011  بۆ 2016 بەرپرسی مۆساد بووە گوتوویه‌تی: "بۆ دڵنیابوون لە هەمووشتێک، قسەم لەگەڵ ڕاوێژکاری یاسایی و کەسانی بەرپرس کرد دەربارەی راگەیاندنی جەنگەکە چونکە دەمویست دڵنیابم کە دوای ئۆپەراسیۆنەکە من ڕووبەڕووی سزای یاسایی نابمەوە."

 پێشتریش ئیهود باراک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، رایگەیاندبوو، "بنیامین ناتانیاهۆ دەیویست لە ساڵی 2011 هێرشبکاتە سەر ئێران، بەڵام بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕێگەیان نەداوە."

لێدوانەکانی ئەو بەرپرسەی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ئێران و ئیسرائیل چەند جارێک لەسەر کێشەکانی ناو سووریا لە جەنگ نزیک بوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 5773جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad