English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کارگەیەکی شەربەت داخرا
2018-05-31 [12:00 PM]

ZNA- هەولێر


 

لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر تام و شەربەتی ئامادەکراوی ماوەبەسەرچودا دەگرن 

 

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەھۆی بەسەرچونی ماوەکەی و نەشیاوی بۆ خواردن و بەکارھێنان لیژنەی دووی سەربە لیژنە ھاوبەشەکان لە کارگەی شەربەتی گیراوەی لیرە دەست بەسەر بڕێکی زۆر تام و شەربەتی گیراوەدا، دەگرن.

 

سەرۆکی لیژنەکان گوتی: خاوەن کارگەکە تامی ماوە ‌بەسەرچو‌ی بۆ شەربەت گرتنەوە بەکارھێناوە و بەنیازی خستنە بازاڕیشی بووە، بەڵام بەھۆی سەردانی لیژنەکان و بەدواداچونەکانیان دەرکەوتوە لە کۆگای کارگەی شەربەتی گیراوەی لیرە بڕیکی زۆر شەربەت بە تامی ماوە بەسەرچوو ئامادەکراوە بۆ فرۆشتن.

 

گوتیشی: جۆری ئەو تامەی بۆ دروستکردنی شەربەتەکانی بەکاری ھێناوە مۆزە بڕەکەی ٤٠ لیترە، ‌کە ٦٣٩ کێسی گرتۆتەوە ھەروەھا بەتامی لیمۆ ٦٥٠ کێس شەربەتی ئامادەکردوە.‌

 

راشیگەیاند: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تامی شەربەت و شەربەتە ئامادەکراوە‌کاندا گیراوە، و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت لەگەڵ داخستنی کارکەگە و خاوەنەکەشی روبەروی یاسا دەکرێتەوە.‌





ئەم هەواڵە 2758جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad