English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكايه‌تى كۆمار دوو نامه‌ی جیاوازی بۆ دوو شوێن ناردوه‌
2018-05-31 [12:22 PM]

ZNA - هه‌ولێر


نووسينگه‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار له‌ دوو نووسراوى جياوازدا كه‌ يه‌كێكان بۆ دادگاى باڵاى فيدرالى ناردووه‌ داواده‌كات، راى خۆيان له‌باره‌وه‌ ده‌ربڕن، نوسراوێكی دیكه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمسيارانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناردووه‌، داوایان لێ ده‌كات، چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى دادگاى باڵاى فيدرالى بن.

له‌ نووسراوه‌دا كه‌ بۆ دادگاى باڵاى فیدرالی ناردووه‌، ده‌ڵێت، ئه‌و بڕياره‌ى په‌رله‌مان كه‌ بڕيارى داوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ئه‌وانه‌ى ساخته‌كارييان تيادا سه‌لمێنراوه‌ و ده‌نگدانى مه‌رجدار له‌ هه‌موو پارێزگاكان جگه‌له‌ پارێزگاى نه‌ينه‌وا.

ده‌شڵێت، جياكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان كه‌له‌ 10% كه‌متر نه‌بێت، له‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدان له‌ ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ى 25%ى نابه‌رامبه‌رى و وه‌ك يه‌ك نه‌بوون، ئه‌وا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان جياكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌كرێنه‌وه‌.

خاڵێكى تريشى بڕياره‌كه‌ى په‌رله‌مان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى كه‌ركوك، كه‌ ئيراده‌ى خه‌ڵك ساخته‌كراوه‌، پێشێلكارى تيابووه‌، دانيشتنه‌كه‌ش به‌ كراوه‌ى هێڵراوه‌ته‌وه‌.

له‌ نووسراوه‌ى نووسينگه‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆماردا، داوا له‌ دادگاى باڵاى فيدرالى ده‌كات، كه‌ راى خۆيان له‌سه‌ر بڕگه‌كانى ئه‌و بڕياره‌ى په‌رله‌مان ده‌رببڕێت، ئايا ده‌كرێت دانيشتنى نائاسايى په‌رله‌مان به‌ كراوه‌ى بهێڵرێته‌وه‌.

ده‌شڵێت، ئايا ئه‌و بڕياره‌ له‌گه‌ڵ به‌ندى (دووه‌م) له‌ ماده‌ى (59)ى ده‌ستوردا ده‌گونجێت يان نا، له‌ كاتێكدا ياساى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆيى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ (11) ساڵى 2007 ره‌نگڕێژى رێگه‌ى تانه‌دانى له‌ بڕياره‌كانى كۆمسيۆنى ديارى كردووه‌.

سه‌رۆكايه‌تى كۆمار هاوكات نووسراوێكى ترى ئاراسته‌ى كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌، تيايدا به‌ڕوونى ده‌ڵێت، سه‌رۆكايه‌تى كۆمار ئه‌و بڕياره‌ى په‌رله‌مان به‌ پێچه‌وانى ده‌ستور و ياساى كۆمسيۆن ده‌زانێت.

ده‌شڵێت، بۆئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ سه‌رۆكايه‌تى كۆمار نووسراوێكى ئاراسته‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى كردووه‌، بۆ ئاشكراكردن و ده‌ربڕينى راى خۆيان له‌و باره‌وه‌.

 

غه‌دپرێس





ئەم هەواڵە 6544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad