English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی کوردستان و عێراق دوای ۱۲/٥/۲۰۱۸
2018-05-31 [12:37 PM]

ZNA- ھەولێر


هەرێمی کوردستان و عیڕاق دوای ۱۲/٥/۲۰۱۸


سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


سەرەتا دەمەوێت بەم شێوەیە بپرژێمە نێو ناوەروکی بابەتەکەوە و بە پرسیارێک دەست بە نوسینی وتارەکەم بکەم و پرسیارەکەش ئەوەیە  بوچی کورد دەبێ بەشدار بێت لەپڕوسەی سیاسی عیڕاق دا  لە کاتێکدا نوخبە سیاسیەکانی ئێستای عیڕاقیش هەڵگری هەمان ئەقڵیەتی سیاسی پێش دوو هزارو سێن و نەگوڕاون بەرامبەر بە داحوازیەکانی گەلی کوردستان و نەک هەر ناتوانن دان بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بنێن ، 
بەڵکو هەمیشە هەڕەشە و مەترسی بونە و مەترسینە بو سەر هەرێمی کوردستان ؟


ئەگەر پێداچونەویێک بکەین بە پڕوسەی سیاسی عیڕاق دوای ئەو وەرچەرخانە سیاسیەی کە لە ساڵی ۲۰۰۳ز بە سەر عیڕاقدا هات و بووە هوی گوڕینی سروشتی سیاسی دەوڵەتی عیڕاق  
،کورد بە شێوەیێکی زور کارا بەشداری سێاسی کرد لەم وڵاتەدا و بە شێوەیلکی ئارەزومەندانە چووە نێو پڕوسەی سیاس عیڕاق
 و دەتوانم بڵێم کارەکتەرێکی سیاسی سەرەکی بوو لە بونیادنانەوەی عیڕاقێک 
کە تێیدا دار لەسەر بەرد نەمابوو
 ،کورد بە هوی ئەو ئەزمونە حوکمڕانیەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیبوو لە ساڵی ۱۹۹۲ ز تا ساڵی۲۰۰۳ز  گواستیەوە بو بەغدا و سودێکی باشی گەیاندە پڕوسەی سیاسی عیڕاق بە گشتی 
چونکە کورد توانی باڵانسی نێوان هێزو قەوارە سێاسیەکان ڕابگرێت و ڕێگری بکات لە چێبونی ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی تا ڕادەیێکی باش و عیڕاق وەک دەوڵەت بتوانێت لە سەر پێی خوی ڕاوەستێت،

بەڵام ئایا نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی عیڕاق وەڵامێکی ئەرێنی ئانکو پوزەتیفیان هەبوو بو مافە ڕەواکانی گەلی کورستان دوای ئەو هەمو یارمەتیدانەی کورد بو بونیادنانەوەی عیڕاق بە شیعەو سوننەوە؟

بە دڵنیاییەوە نەخێر
  چونکە هەر کە دەوڵەتی عیڕاق کەمێک بینی کە بە هێز بووە ئیتر کەوتە دژایەتی کردنی مافە دەستورییەکانی  گەلی کوردستان وتا کار گەیشتە ئەوەی کە نزیکەی پەنجا و پێنج مادەی دەستوری کە پەیوەندیان بە چارەنوسی هەرێمی کوردستانەوە هەبوو پێشێل بکەن ولە سەروی هەموشیانەوە مادەی ۱٤۰ کە دەبوایە پێش ساڵی ۲۰۰۷ز  چارەسەر بکرێت و یەکلا بکرێتەوە 
 بەڵام ئەوە یازدە ساڵە بەسەر ئەم وادەیە دا دەڕوات و هێشتا هەر وەک خوی ماوەتەوە بێ چارەسەر..

ئێستا عیڕاق واتە عیڕاقی ۲۰۱۸ز بە تایبەت دوای پڕوسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی عیڕاق لە ڕلکەوتی ۱۲/٥/۲۰۱۸ ئەوەمان پێ دەڵێت کە گوڕانکاری سیاسی گەورە بەسەر ئەم وڵاتە دا دێت بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی هەڵبژاردنی ئەمجارە و هاوکێشەی سیاسی ئەم وڵاتە دەکوڕێت و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستانیش پێویستە گەمەیێکی سیاسی بە هێز بکات و خوی لە بڕیار دانی خێرا و بە پەلە بە دور بگرێت و بزانێت بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان لە کوێیە لەوێدا ئامادەیی هەبێت
 تاکو جارێکی تر مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی مەترسی نەبنەوە  و چیتر ئەقڵی شوفینی نوخبەی سیاسی عەڕەبی عیڕاق نەتوانێ یاری بە چارەنوسی گەلی کوردستان بکات.

لە عیڕاقی ئەمڕوش دا هەمان عەبادی و هەمان مالیکی و هەمان هەمان هەن لە نێو پڕوسە کە دا ئەمە سەرباری ئەوەی کە قەوارەی سیاسی نوێ دەرکەوتووە سەرکردایەتی سیاسی کورد ئەزمونێکی زور تاڵی هەیە لە کەڵ عیبادی و مالیکی عامڕیش لە هەمان کاتدا
 وە سەرەڕای ئەوەی کە لیستی سائیرونی سەربە موقتەدا سەدڕ براوەی یەکەمە بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە سائیرون بتوانێت بە تەنیا حکومەتی عیڕاق پێک بهێنێت 
بەڵکو دەبێ هاوپەمانی ببەستێت لە گەڵ لیستە براوە بە هێزەکانی عیڕاق ئەمەش ئەوە دەگەیێێت کە کارەکتەرەکانی ڕابردوش ڕوڵیان دەبێت لە نێو پڕوسەکەدا بویە دەبێ کورد ئەمجارە زور بە وردی حەزەری خوی وەربگرێت و زور لوژیکیانە مامەڵە لە گەڵ دوخی سیاسی ئێستای عیڕاق دا بکات و هەڵسەنگاندنێکی باشی بو بکات 
چونکە دوخەکە لە گومێکی لێل دەچێت و ئەم گومە لێلەی ئەمجارەی عیڕاقیش مەلەوانێکی زور بە هێزی دەوێت تاکو بتوانێت خوی لێ دەرباز بکات.


بە داخەوە قەدەری ئیمەی کورد بویتە ئەوە کە دوای سەد ساڵ بێ دەوڵەتی و نەهامەتی ڵە ئەنجامی لکاندنی زورەملێمان بە عیڕاقەوە ئێستاش دەبێ لە پڕوسەی سیاسی ئەم وڵاتە دا بەشدار بین جا بە هوکاری ناوخویی بێت یان هوکاری دەرەکی هتد 
وە بەرژەوەندی کورد ئێستا لەوەدایە بەشدار بێت لە پڕوسەی سیاسی عیڕاقدا بەڵام ئەمجارەیان بەشداریەکە پێویستە زەمانەتێکی تەواوی لە گەڵدا بێت گەر هاتوو دەستەڵاتی عیڕاقی نوێش بە هەمان شێوەی پێشوتر ڕەفتاری لەگەڵ ماف و داخوازیەکانی کورد
 کرد 
، کورد مافی بڕیاردانی هەبێت لە سەر چارەنوسی خوی و بگەڕێتەوە بو بڕیاری گەل واتە ئەو بڕیارەی کە گەل دای لە پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی کوردستاندا.


لە کوتاییدا باشترین ڕێگا چارەسەر ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە لیستێکی نیشتیمانی کە هەڵگری پەیامێکی کوردستانی بێت واتە نیشتمانی پێک بهێنێت و بە هێزەوە بچێتە بەغدا و هەنگاو بو ئەوە بنێت کە پرەنسیبەکانی وەک هاوبەشی ، هاوسەنگی ،ڕێککەوتنی سیاسی بە شێوەیێکی پڕاکتیکی بگەڕێننەوە نێو پڕوسەکە و کوردیش وەک پێکهاتەیێکی نەتەوەیی
 مامەڵەی لە گەڵ بکرێت نەک لە سەر بنەمای زورینە و کەمینە 
 ئەگینا عیڕاقی نوێش بو کورد باشتر نابێت لە عیڕاقی پێشوتر
 و جارێکی تر دەبێ باجی بەشداری سیاسی  بدەین جونکە لە عیڕاقدا ئەوەی دەگوڕێ تەنها دەمو چاون و دەبێ ئاگادار بێن ئەقڵە سیاسیەکە هەر لە شوێنی خویدا ماوە و نەگوڕاوە.





ئەم هەواڵە 1324جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad