English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەڵامی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە
2018-05-31 [12:43 PM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران، ئاشكرایان كرد كه‌وا ئەمڕۆ بۆ وەرگرتنی تانەکان دوا وادەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایان گەیاند، هەزار و 21 وێستگە دەنگەکانیان هەڵوەشاوەتەوە، هاوکات دەستەی دادوەری بۆ هەڵبژاردن لە ماوەی 10 ڕۆژدا پێداچوونەوە بەو تانانە دەکات، بڕیارەکانی دەستەکە بۆ کۆمسیۆن و لایەنە بەشدارەکان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن کۆتایی و كارا ده‌بێت، دواتر ئەو کاندیدانەی دەرچوون بە فەرمی دەبن بە پەرلەمانتار.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەوان چەندین تەحەدایان ڕووبەڕوو بووەوە، بەڵام سەرەڕای فشارە سیاسییە جیاجیاکان، کۆمسیۆن بە باشی کارەکانی خۆی کرد و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مامەڵەی لەگەڵ هەموواندا کرد.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، گوتی، هیوادارین لایەنەکان لە شێواندنی میدیایی و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن دوور بکەونەوە، جەخت دەکەینەوە ئەنجامی هەڵبژاردن لەگەڵ ئەوانە هاوتایە کە لە سندووقەکاندا هەیە، ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییانەی پشتیان پێ بەستراوە، بە بەڵگەوە لامان هەیە هاوتایە لەگەڵ ئەو ئەنجامانەی لەناو سندووقەکاندا هەیە.

سەرۆکی کۆمسیۆن، ئەوەشی روون کردەوە، هەندێک باس لە هەژمارکردنەوە و بژاردنەوە و بڕیارەکانی پەرلەمان، ئەو دامەزراوانە ڕێیان لای ئەوان هەیە، بەڵام بەپێی دەستوور و یاسای هەڵبژاردن کار دەکەن و لەگەڵ هەمووان مامەڵەیان کردووە.

بۆ پێداچوونەوە بە چەند سکاڵایەک، وتی، دەبووایە تانەکان پێشکەش بە کۆمسیۆن بکرێت تاوەکوو ڕێکاری بەرامبەر بگرینە بەر، دواتر دەدرا بە دادگا، لەجێگەی ئەوەی لێژنەیێکی ناتایبەتمەند پێک بهێندرێت،.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەو لێژنەیە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی داوەتەوە و بە نووسراو و بەڵگەشەوە بە لایەنە ناڕازییەکان دراوە.

ئاماژە بەوەش درا، ئەوەی لە میدیاکان باس دەکرێ، گوایە پەرلەمان بڕیاری دووبارە ژماردنەوەی ١٠٪ی دەنگەکانی بە دەست داوە، یان چەند پارێزگایێک و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان، بەڵام یاسا بڕیار دەدات و یاسای بەهایێکی باڵای هەیە و دەستێوەردانی زیاتر لە یەک لایەن لەسەر هەمان بابەت، سەرۆک کۆماریش بەیاننامەیێکی بۆچوونیی پێشکەش بە دادگای فیدرالی کردووە، تاوەکوو بزاندرێت کە بڕیارەکەی پەرلەمان دروستە یان نا، ئەوانیش چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەین، چوونکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدان ئەوە دادگای فیدرالی دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات، چوونکە ئەوە مافێکی دەستووری و یاساییە بۆ دەنگدەران.

هەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا، کەریم تەمیمی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران کە سەرۆکی نەهێشتنی ساختەکاری، ئەوەی خستە روو، کە کۆمەڵێک سکاڵایان پێ گەیشتووە، لە ئەنجامیاندا نزیکەی 200 وێستگە هەڵوەشانەتەوە و کاریگەریشیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووە.





ئەم هەواڵە 5857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad