English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... له‌ماوه‌ی 12 رۆژ هه‌زار و 300 ته‌رم ده‌رهێنراون
2018-05-31 [02:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا داوای له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگا كرد، بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانی ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كانی به‌ری راستی شاری موسڵ، هاوكاری پێشكه‌ش به‌ تیمه‌كانی فریاگوزاری بكه‌ن، وتیشی، تاكو ئێستا 1300 ته‌رم هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌.

جێگری فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا عه‌میدی روكن جاسم محه‌ممه‌د رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له‌ ناوچه‌ی موسڵی كۆن ماوه‌ی 12 رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌، وتیشی، تاكو ئێستا 1300 ته‌رم هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی پێویستیان به‌ پاكژكه‌ره‌وه‌ و لولپێچ و پێداویستی پزیشكی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ پیسبوون ده‌كات و پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی تیمه‌كانی به‌رگری ده‌كات.

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، به‌رگری شارستانی پێویستی به‌ هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان پێویستی به‌ كیسی تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش لای فه‌رمانگه‌ی به‌رگری شارستانی نییه‌.





ئەم هەواڵە 7768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad