English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا دەست لە دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور وەرنادات
2018-05-31 [02:15 AM]

​ZNA- هەولێر


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەێنێت کە وڵاتەکەی دەست لە دانوستانانەکانی نێوان واشتن و پیۆنگیانگ وەرنادات و ئامادەشە پاڵپشتی لە رێککەوتن بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی کۆریای باکوور بکات.

سێرگی لاڤرۆڤ، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لی یونگ هو، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لە پیۆنگیانگ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و رایگەیاند ئەو لەو باوەڕەدایە کە کۆریای باکووری مێژووی چەند ساڵی رابردوو ناوچەکە دەزانن و هەڵوێستی خۆشیان بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەگەرەکان رادەگەێنن.

لاڤرۆڤ گوتیشی رووسیا دەست لە دانوستانەکانی نێوان واشتن و پیۆنگیانگ وەرنادات، بەڵام پێویستە هەر رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی لە رێگەی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە بێت، ئامادەیی مۆسکۆشی بۆ پاڵپشتیکردن لە رێککەوتنی نێوان واشتن و پیۆنگیانگ راگەیاند بەمەرجێک رێککەوتنەکە بەرژەوەندی هەموو لایەنەکانی بە کۆریای باکووریشی تێدا پارێزراو بێت.

بەیانی ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە پیونگیانی پایتەختی کۆریای باکوور و سەردانەکە لاڤرۆڤیش لەکاتێکدایە کە دانوستانەکان بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکوور بەردەوامە کە بڕیار رۆژی١٢ حوزەریران لە سەنگافوور بەڕێوەبچێت.





ئەم هەواڵە 3829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad