English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپه‌یمانان دان به‌ كوشتنی نزیكه‌ی نۆ سه‌د كه‌س له‌ سوریا و عێراق داده‌نێـت
2018-05-31 [04:12 AM]

ZNA هه‌ولێر


هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دانی نا به‌وه‌ی له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیان له‌ سوریا و عێراق 892 هاوڵاتی بێتاوانیان كوشتووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانیان له‌ راپۆرتی مانگانه‌ی خۆیدا باسی له‌وه‌ كرد، هاوپه‌یمانان له‌ مانگی ئابی 2014 تاكو مانگی نیسانی 2018 ژماره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامیان داوه‌ بریتییه‌ له‌ 29348 هێرش.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌شكرد، تاكو ئێستا ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیان دایه‌، پێی وایه‌ به‌لانی كه‌م 892 هاوڵاتی بێتاوان به‌ هێرشی بێمه‌به‌ست كوژراون.

هاوپه‌یمانان باسی له‌وه‌ش كرد، 476 راپۆرت سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی هاوڵاتیان له‌ مانگی چواری رابردوو له‌به‌رده‌ست دابوو، وتیشی، 149 راپۆرت نادروست ده‌رچووه‌، پێنج راپۆرتیان راست ده‌رچوو و به‌هۆیه‌وه‌ نۆ كه‌س كوژراون، ئه‌وانی دیكه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

له‌راپۆرتی پێشوو كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی چواری رابردوو ده‌رچوو، هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند، ئه‌و هاوڵاتیه‌ بێتاوانانه‌ی له‌ عێراق و سوریا كوژراون گه‌یشته‌ 883 كه‌س.





ئەم هەواڵە 6439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad