English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان: لە مانگی ئایاردا زیاتر له ٢٠٠هاوڵاتیی عێراقی کوژراون و بریندار بوونه
2018-05-31 [04:47 AM]

ZNA- هەولێر


 

بە پێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریی عێراق(یونامی) ‏بڵاوی کردۆتەوە، لە دەرئەنجامی کردەوە توندوتیژی و تیرۆرستی و پێکدادانی چەکداری کە  لە مانگی ئایاری  ٢٠١٨دا ‏روویانداوە، ٥٩ھاوڵاتی  مەدەنی عێراقی کوژراون(کە پۆلیس ناگرێتەوە) و ١٦٣کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئەو ژمارانە ھاووڵاتی مەدەنی و ئەو ھاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک ھاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.  

 

ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی ئایاردا تۆمارکراون(بەدەر لە ژمارەی قوربانییانی پۆلیس) ٨٦ کوژراو و ١٤٨بریندار بووە.

 

پارێزگای بەغدا بەرکەوتەترین پارێزگابووە، ١١٧ ھاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی(٤٥ کوژراو و ٧٢ بریندار)‌. دوای ئەو پارێزگای دیالە دێت کە ئامارەکانی برتییە لە (٩ کوژراو و ٣٥بریندار) و لە کەرکوکیش (٢٠ کوژراو و ١٦ بریندار) ھەبوون.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە یونامی بەدەستی ھێناوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە، ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ٢١ بووە(٦ کوژراو و ١٥ بریندار). ژمارەکان تاکو کۆتایی رۆژی ٣١ی ئایار کۆکراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 6160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad