English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژەنڕاڵێکی ئەمەریکایی: تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان به نهێنی له گفتوگۆدان
2018-05-31 [05:17 AM]

ZNA- هەولێر


 

ژەنڕاڵ "جۆن نیکلسۆن" فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ له ئەفغانستان دەڵێت، گفتوگۆی نهێنی لەنێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان بەڕێوەدەچێت.

 

نیکلسۆن گوتی: چالاکیی دیپلۆماسیی زۆر له پشت پرده و له ئاستی جیاجیا ئەنجام دەدرێت.

 

فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ له ئەفغانستان له کۆنفڕانسیکی ڤیدیۆیی لەگەڵ رۆژنامەوانان له پینتاگۆن جەختی کردەوه، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی، ئەم گفتوگۆیانه به نهێنی ئەنجام دەدرێت و ناتوانێت کەسایەتیی گفتوگۆکارانی تاڵیبان ئاشکرا بکات.

 

نیکلسۆن سەبارەت به لایەنەکانی گفتوگۆ تەنیا ئەوەی ئاشکرای کرد که بەرپرسانی ئاست ناوەند و باڵای تاڵیبان و هەندێک نوێنەری دەرەوە و رێکخراوه نێودەوڵەتییەکان، هەروەها دیپلۆماتەکانی ناتۆ تێیدا بەشدارن.

 

Radiofarda





ئەم هەواڵە 4747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad