English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بەرامبەر پڕۆژه‌ بڕيارێكى عه‌ره‌بى مافى ڤيتۆى به‌كارهێنا
2018-06-02 [06:47 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى پڕۆژه‌ بڕيارێكى عه‌ره‌بى ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ داواى ده‌سته‌به‌ركردنى پارێزگاريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ فه‌ڵه‌ستينييه‌كان ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا مافى ڤيتۆى دژ به‌ بڕياره‌كه‌ به‌كارهێنا.‌


دره‌نگانى دوێنێ شه‌و، ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبوويه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردنى پڕۆژه‌ بڕيارێك كه‌ وڵاتى كوێت پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نى كردبوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پارێزگاريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ  فه‌ڵه‌ستينييه‌كان پاش رووداوه‌كانى ئه‌مدواييه‌ى كه‌رتى غه‌ززه‌.


10 وڵات له‌ به‌رژه‌وه‌ندى بڕياره‌كه‌ ده‌نگيان دا و 4 وڵات ده‌نگيان نه‌دا، ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكاش بڕياره‌كه‌ى ره‌ت كرده‌وه‌ و مافى ڤيتۆى به‌كارهێنا به‌و سيفه‌ته‌ى كه‌ ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه‌.


نوێنه‌رى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسايش، نيكى هايلى وتى: "واشنتن ئه‌و بڕياره‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ڵويستى جيهان ده‌نوێنێ به‌رامبه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس"، به‌ڵام نوێنه‌رى كويت وتى: "ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م بڕياره‌ ده‌ريده‌خات كه‌ ئيسرائيل وڵاتێكه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ياساى نێوده‌وڵه‌تيدايه‌.





ئەم هەواڵە 2350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad