English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باكور له‌كاتى خۆيدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2018-06-02 [10:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دوێنى هه‌ينى رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باكور له‌كاتى خۆى، له‌ 12ى حوزه‌يران له‌ سنگافۆره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه‌له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كيم يونگ چول جێگرى سه‌رۆكى كۆرياى باكور، له‌ كۆشكى سپى به‌ڕێوه‌چوو، ترامپ وتى، كۆبوونه‌وه‌ى لو‌تكه‌ له‌گه‌ڵ كيم جونگ ئون سه‌رۆكى كۆرياى باكور له‌كاتى خۆى و له‌ سنگافوره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ترامپ وتيشى، مايك پۆمپيو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، له‌ پێناو ئاماده‌كارى بۆ به‌ستنى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى چاوه‌ڕوانكراو له‌ 12ی حوزه‌یران، سێ رۆژى رابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كۆرياى باكوردا بووه‌.

روونيشى كرده‌وه‌، ناكرێت قسه‌ له‌باره‌ى يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ بكرێت، كۆريا تيايدا ده‌ست له‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمييه‌كه‌ى هه‌ڵگرێت، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ سه‌ره‌تاى رێگه‌يه‌كى باشه‌.

وتيشى، به‌پرسانى وڵاتى كۆرياى باكور ده‌يانه‌وێت وڵاته‌كه‌يان په‌ره‌پێبده‌ن، هه‌ريه‌ك له‌ يابان و كۆرياى باشور ئاره‌زووى خۆيانيان نيشانداوه‌ بۆ يارمه‌تيدانى كۆرياى باكور له‌سه‌ر ئاستى ئابورى، شتى زۆريش هه‌يه‌ كه‌ چين پێى هه‌ڵساوه‌.

جێگرى سه‌رۆكى كۆرياى باكور نامه‌يه‌كى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى دايه‌ ترامپ، ترامپيش ئه‌و نامه‌يه‌ى به‌ سه‌رنج راكێس له‌قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام ئاشكرايشى كرد كه‌ هێشتا نامه‌كه‌ى نه‌كردۆته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌وانه‌يه‌ له‌م نزيكانه‌دا بڵاوى بكاته‌وه‌.

هاوكات ترامپ نيگه‌رانى خۆى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى نێوان سه‌رۆكى كۆرياى باكور و سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زيرى ده‌ره‌وى روسيا نيشاندا، وتى، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌م به‌دڵ نه‌بوو، به‌ڵام هيوادارم به‌ ئاراسته‌يه‌كى ته‌ندروستدا بڕوات.





ئەم هەواڵە 4279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad