English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌رباره‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌
2018-06-02 [11:09 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، لە تۆری کۆمەلایەتی فیس بووک نووسیویەتی: پاش ناڕەزایەتی لە ڕیزبەندی لیستی مووچە،بەتایبەت درەنگ کەوتنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواکانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.

فراکسیۆنی پارتی دەنگی ناڕەزایەتی خۆی خستە پاڵ دەنگی ناڕەزایەتی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش،لەو چوارچێوەیەدا ھەوڵی تاک تاکی ئەندامانی فراکسیۆن و لێژنە پەیوەندارەکان خرایەگەڕو لەگەڵ دەزگاکانی پەیوەنددار بەگەرمی لەسەر خەت بووین.

ھەر بۆ ئەو مەبەستە،دوێنێ لە چوارچێوەی ڕاگەیندراوێکدا ھەڵوێستی فەرمی فراکسیۆنمان خستە ڕوو کە،دوو داواکاریمان نیشاندا:
یەک:ھێنانەوەی پێشمەرگە بۆ ڕیزبەندی یەکەمی وەرگرتنی مووچە.

دوو:دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواکانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.
بەخۆشحاڵیەوە،لەلایەن وەزارەتی دارای ئاگادارکراینەوە کە،ھەردوو داواکە جێبەجێ بووە،لەمانگی ئایندە ڕیزبەندی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە یەکەم.
ھەوڵەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی بەھەر جۆرێک بێت بەر لەجەژن،مووچەی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

بۆیە وێڕای دەستخۆشی و ڕێز بۆ بەڕێزان لە وەزارتی دارای،ئەگەر دوێنێ ڕەخنەمان لێدەگرتن،ئەمڕۆ دەستخۆشی و ماندوونەبوونیان لێ دەکەین.
پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و ھێزە ئارامی پارێزەکانی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە کە،ھەمیشە دەنگمان دەنگی ئێوەیە و بەشانازیەکی زۆرەوە لەسەنگەری داخوازیەکانی ئێوەین و لەگەڵ ئێوە دەبین.





ئەم هەواڵە 9835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad