ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس ئاشكرای كرد، هه‌وڵێكی روسیا بۆ ئازادكردنی ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته له ئارادایه، ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ریزی داعش و له عێراق ده‌ستگیركراون.
رۆژنامه‌یه‌كی كه‌نداو له‌زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا هه‌وڵه‌كانیان ده‌ست پێكردوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق رازی بكه‌ن ئه‌و ئافره‌ته رووسیانه‌ی له عێراق له‌سه‌ر بوونیان به داعش ده‌ستگركراون، بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتی خۆیان سزاكه‌یان ته‌واو بكه‌ن، وتیشی، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هیچ رێككه‌وتنێكی گۆڕینه‌وه‌ی به‌ندی له نێوان عێراق و روسیا، بۆیه ئه‌و داواكاریه به‌ر به‌نه‌بوونی ئه‌و رێككه‌وتنه كه‌وت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر عێراق بڕیارێكی له‌مشێوه‌یه بدات ئه‌وا حكومه‌ت رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی سیاسی و جه‌ماوه‌ری زۆر ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به چه‌كداران و ئه‌ندامانی داعشه‌وه هه‌یه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی روسیا له‌سه‌ر كۆماری شیشان، زیاد سه‌بسی وتی، به‌لانی كه‌م 60 ئافره‌تی روسی به‌تۆمه‌تی په‌ڕێنه‌وه‌ی سنور به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی و ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ داعش له‌به‌رده‌م دادگاكانی عێراق ئاماده ده‌بن، وتیشی، هیچ پارێزه‌رێكیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریان لێبكات.
ئەم هەواڵە 10786جار خوێندراوەتەوە |