English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... بڕێكی زۆر ته‌مه‌ر هیندی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
2018-06-02 [11:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی له‌ رایگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا ده‌ڵێت، ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر تەمەر هندیدا گرت و رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی دەكات.

 

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌، گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ لەبازگەی قەشقۆڵی و لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر تەمەر هندی و روبە هەناری ناوخۆییدا گیراوە كە بەهۆی هەڵە عەمباركردنیەوە خراپ بووە و شیاوی خواردن نییە.

گۆران قادر وتیشی، بەرهەمەكە لە كارگەیەكی ناوخۆیی دروست دەكرێت، خاوەنەكەی بەنیازی ساخكردنەوەی بۆ بازارەكانی شاری سلێمانی ناردوە.

ووتیشی، سەرەڕای بەسەر نەچونی ماوەكەی، بەڵام بەها خۆراكیەكەی لەدەست داوە و شیاوی خواردن نییە.

روونیكردەوە، لەلایەن ئاسایشەوە بەرهەمە دەست بەسەركراوەكە رەوانەی لیژنە هاوبەشەكان كراوە، بەفەرمانی قائیمقام و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت.





ئەم هەواڵە 3523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad