English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌
2018-06-02 [03:34 AM]

ZNA- هه‌ولێر


فڕۆکەیەکی جەنگیی سوپای ئێران لە جۆری " ئێف ٧ " لە نزیک شاری ئیسفەھان کەوتە خوارەوە.

ئەم فڕۆکەیە کە سەر بە ھێزی ئاسمانیی سوپای ئێران بووە، ھەردووک سەرنشینەکەی  پێش ئەوەی فڕۆکەکە بکەوێتە سەر عەرز، خۆیان لە فڕۆکەکە ھەڵداوەتە دەرەوە.

یەکێک لە بەرپرسانی سوپای ئەم وڵاتە وتی: تا ئێستا ھۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە دیار نییە.

بەرپرسەکە وتیشی کە فڕۆکەکە کاتێک لەسەر ئاسمانی پارێزگای ئیسفەھان دەسوڕایەوە تووشی ئەم رووداوە بووە.

شایەنی باسە کە تا ئەم کاتەی ئێستا زیانە گیانیی و مادییەکانی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دیار نییە.





ئەم هەواڵە 2062جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad