English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو ژمارانەی ئەستەمە لە مۆندیالی رووسیا بشکێندرێت 
2018-06-02 [11:39 AM]

ZNA- ھەولێر


دوو ھەفتە ماوە یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەست پێ بکات کە یاریەکانی لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت و ھەڵبژاردەکانیش ئامادەکاری تەواویان کردووە. لێرەدا ١٠ ژمارەی پێوانەیی تۆمار کراو دەخەمە ڕوو کە زەحمەتە ھیچ کام لە ھەڵبژاردەکان و یاریزانەکان بتوانن بیشکێنن


١ـ یاریزانی ئەڵمانی (لۆپار ماتیۆس)خاوەنی زۆرترین یاریە کە ئەنجامی دابێت کە ٢٥ یاریە. ھیچ یاریزانێکی بەشداری مۆندیالی ڕووسیا لە١٥ یاری زیاتری ئەنجام نەداوە.
. ٢ـ ھەڵبژاردەی بەرازیل خاوەن زۆرترین بردنەوەیە لە مێژووی مۆندیالەکان کە ٧٠ بردنەوەیەو ئەڵمانیاش لە پلەی دووەم دێت بە ٦٦ بردنەوە.بۆیە ئەگەر بەرازیل ھیچ یاریەک نەباتەوەو ئەڵمانیاش ٥ یاری بباتەوە ئەوکات دەشکێندرێ کە ئەمەش مەحاڵە ڕووبدات.
٣ـ یاریزانی ئەڵمانی (میرۆسلاڤ کڵۆزە )خاوەنی تۆمار کردنی زۆرترین گۆڵە لە مێژووی مۆندیالەکان بە (١٦) گۆڵ. نزیکترین یاریزان کە بەشدارە لە ڕووسیا (تۆماس مۆلەر) ی ھاونیشتمانیەکەیتی کە خاوەنی (١٠) گۆڵە. ئەمەش مەحاڵە مۆلەر بتوانێ ٧ گۆڵ تۆمار بکات بەتایبەتی کە بەم دواییە ئاستی دابەزیوەو لە پێکھاتەی سەرەکی دوورکەوتۆتەوە.
٤ـ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا زۆرترین جار گەیشتۆتە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالەکان بە (١٣) جار. لە دوای ئەویش بەرازیل دێت بە (١١) جار. بۆیە ئەم ژمارەیەش ناشکێ.
٥ـ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا خاوەن ژمارەیەکی پێوانەیی خراپە کە زۆرترین گۆڵی لەسەر تۆمار کراوە کە (١٢١ ) گۆڵە.بەرازیل لە پلەی دووەم دێت کە (١٠٢)ی لێ تۆمار کراوە.چاوەڕێش ناکرێت بەرازیل ٢٠ گۆلی لە مۆندیالی ڕووسیا لێ تۆمار بکرێت.
  ٦ـ ھەڵبژاردەی مەجەر تاکە ھەڵبژاردەیە کە لەیەک مۆندیال زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات. ئەویش لە مۆندیالی ١٩٥٤ بوو کاتێک ٢٧گۆڵی تۆمار کرد،بۆیە ئەگەر ھەڵبژاردەیەک بیەوێت ئەم ژمارەیە بشکێنێت دەبێ لە ھەر یاریەک ٤ گۆڵ تۆماربکات تا دەگاتە یاری کۆتایی. ئەمەش سەختە ڕووبدات.
٧ـ (رۆجیە مێلا)ی کامیڕۆنی بەتەمەن ترین یاریزان بووە کە گۆڵ لە مۆندیال تۆمار بکات. ئەویش لە مۆندیالی ١٩٩٠ بوو کاتێک تەمەنی ٤٢ ساڵ و ٣٩ ڕۆژ بوو. ھیچ یاریزانێکی بەشدار بووی ڕووسیا لەو تەمەنە نزیک نیە.
٨ـ (کارلۆس ئەلبێرتۆ پێڕێرا) تاکە ڕاھێنەرە کە لە (٦) مۆندیال و لەگەڵ شەش ھەڵبژاردە بەشداری مۆندیالی کردووە. (١٩٨٢ کوێت،١٩٩٠ ئیماڕات،١٩٩٤ بەڕازیل،١٩٩٨ سعودیە، ٢٠١٠ باشووری ئەفریقیا .
٩ـ (فلیپ سکۆلاری) تاکە ڕاھێنەرە کە خاوەنی زۆرترین سەرکەوتنی لەسەر یەکی یاریەکانە کە (١١) یاریە. لەسەر یواکیم لۆڤ ڕاھێنەری ئەڵمانیا پێویستە لەسەرجەم یاریەکانی مۆندیالی ڕووسیا بباتەوە تا ئەم ژمارەیە بشکێنێت.
١٠ـ ئەو یاریەی زۆرترین بینەر ئامادەی بووبن لە مێژووی مۆندیال یاری نێوان بەڕازیل و ئۆرگوای بوو لە مۆندیالی ١٩٥٠ کە ١٩٩٨٥٤ کەس ئامادەی بوونە.ھیچ یاریگایەکی ڕووسیا جێگای زیاتر لە ٦٠ ھەزار نابێتەوە. کەواتە ئەم ژمارەیەش ناشکێندرێت.

بە ھیوای مۆندیالێکی خۆش  


کەمال یوسف
 





ئەم هەواڵە 3103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad