English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ئاوی زێی بچووك ده‌گرێته‌وه‌و ‌كێشه‌ی ئاو له‌ قه‌ڵادزێ درووست ده‌كات
2018-06-02 [11:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەھۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە، کێشەی کەمی ئاو لەو شاری قەڵادزێ دروست بووە و حکوومەتی ھەرێمیش لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی روونکردنەوەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێم: "گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لە کاتیکدایە، ١/٦ کاتی بەردانەوەی ئاوە نەک گرتنەوەی."

ھەر لە روونکردنەوەی وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودا ھاتووە:"  کێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزێ دروستبووە و ئاوی خواردنەوە دابەش نەکراوە."

حکوومەتی ھەرێم دەشڵێت:" ڕێباز حەملان، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت، و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم، لەگەڵ کونسوڵخانەی ئێران و لایەنە پەیوەندارەکان لە پەیوەندی بەردەوام دان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئەوە دووەم جارە ئێران ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە و لە کاتێکدا سەرچاوەی بەشێکی ئاوی خوارووی عێراق پشتی بە سامانی ئاوی ھەرێم بەستووە.





ئەم هەواڵە 6934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad