English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی بەرشەلۆنە 
2018-06-02 [02:14 AM]

ZNA- ھەولێر



 
لەگەڵ کۆتایی ھاتنی وەرزی ئەم ساڵ , ئامادەکارییەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەستی پێکرد بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی داھاتوو چ بە ھێنانی یاریزانی نوێ بێت یا نوێکردنەوەی بۆندی ھەندێک یاریزانی یانەکە. 

لە دواترین ھەواڵدا یانەی بەرشەلۆنە نزیکبووتەوە لە نوێکردنەوەی یاریزان سامۆێل ئۆمتیتی بەرگریکار سەرەکی یانەکە. 

ئۆمتیتی ماوەیەک بەر لە ئێستا داوای بەرزرکردنەوەی مووچەکەی بۆ ٩ ملیۆن یۆرۆ کردبوو , بەڵام بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی ئەم داوایەیان رەتکردەوە . 

ئەمڕۆش بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی دیکەیان پێشکەش بە بریکاری کارەکانی ئۆمتیتی کردوە کە تێیدا مووچەکەی بەرزکراوەتەوە و بۆندەکەشی درێژ کراوەتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی کراوەتە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ. 

لای خۆشییەوە بریکاری کارەکانی ئۆمتیتی رایگەیاند : گرێبەستە نوێیەکەی بەرشەلۆنە زۆرباش و گونجاوە و ئۆمتیتیش ئارەزوو دەکات لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە . 


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 10222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad