English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم شێوازە کەمتر باڵانسی ئەنتەرنێت بەکاربھێنە 
2018-06-02 [02:44 AM]

ZNA- ھەولێر




بۆ بەکارھێنانی تۆڕەکانی ئینتەرنێت پێویستە بەپێی یاسای ھێڵەکەت پارە بدەیت، جا بەکارھێنانی بەھۆی کۆمپیوتەرەوە یان مۆبایلە زیرەکەکانەوە بێت، لەم سەردەمەشدا ھەمووان ھۆگری تۆڕەکان بووین و ماوەیەکی زۆر لەسەر ھێڵ دەمێنینەوە.
بەڵام ئایا دەزانیت رێگەیەک ھەیە کە ئەگەر بیگریتەبەر کەمتر باڵانست دەڕوات؟! بەتایبەت ئەوکاتانەی تۆ ئینتەرنێت بەکارنەھێنیت، بەڵام ھەر باڵانست دەڕوات، بۆئەوەی کەمتر باڵانس بەکاربھێنیت ئەوا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە:
ئەگەر لەمۆبایلەکەتدا بەکارھێنەری گۆگڵ کرۆمیت، ئەوە رێگەیەک ھەیە باڵانست بەڕێژەی ٣٠-٣٥% بۆ دەگێڕێتەوە، بۆ ئەمکارە بچۆرە سەر لیستی رێکخستنی پەرەکە، لەلستەکەدا Data Saver  دەبینیت و ئەم بەشە کارا بکە، ئەوکات بەچاوی خۆت دەیبینیت کە خەرجیت کەمکردووەتەوە.
خزمەتگوزاری ئۆپرا بۆ سەیرکردنی گرتەی ڤیدیۆیی، بەباڵانسێکی کەمتر لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە بینەری گرتەی ڤیدیۆیی بە، ئەوەی پێویستە لەسەرت ئەنجامی بدەیت ئەوەیە سەرەتا ئەم بەرنامەیە دابەزێنیت، دواتر پەڕەکە بکەرەوەو بچۆرە سەر لیستی رێکخستنی پەڕەکە، لەلستەکەدا Data Saver دەبینیت لەبەرامبەریدا video compression ھەیە، لەچوار گۆشەکەدا ھێمای راست لەچوارگۆشەکە دابنێ.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد ئەپڵیکەیشنی فەیسبووک شەحنی مۆبایلەکان دەبات، بەھەمانشێوەیەش باڵانسێکی زۆری ئینتەرنێتی مۆبایلەکانیش دەبات، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەش لەڕێگەی ئەپێکی ترەوە پەرەی فەیسبوک بکەرەوە یان بەشێوەیەکی کورتکراوە(short cut)  بچۆرە ناو پەڕەی ئەم تۆڕەوە.
ھەندێک ئەپڵیکەیشن و یاری دوای دابەزاندنیان لەمۆبایلەکەتدا داوای ھێڵی ئینتەرنێت دەکەن، ئەمەش باڵانسێکی زۆرتری پێویستە، بەڵام ئەمەش رێگەچارەی خۆی ھەیە، دەتوانیت بەبێ ئینتەرنێت یارییە ئەلیکترۆنیەکان بکەیتەوە، بۆ زانینی ئەمکارەش سەیری وێنەکە بکە.

 

1

 

2

 

3

 

4

 

 


سەرچاوە | ماڵپەری تێک ئای 
 





ئەم هەواڵە 28081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad