English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ رۆژی جیهانی منداڵاندا خێرخوازی بارزانی چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامدا
2018-06-02 [03:45 AM]

ZNA هه‌ولێر


 

بە بۆنەی یەکی حوزه‌یرانی رۆژی جیهانی منداڵان دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون لە هەولێر بەسەر کردەوە و پێداویستی پێشکەش بە منداڵانی لە نەخۆشخانەکەدا کرد هه‌روه‌ها ٢٠٠ منداڵە شەهیدی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە پارکی مەلەوانەگەی ئەکواتارین کاتێکی خۆشیان بەبێ بەرانبەر بەسەر برد.

 

ئەمرۆ شه‌ممه‌ بەبۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆمەڵیک پرۆژە بەڕێوەدەبات و لە نێویاندا پێداویستی گەیاندە منداڵان کە لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵان لە هەولێر، چاودێری پزیشکی دەکرێن.

 

هه‌ر لە رۆژی جیهانی منداڵاندا ئەمڕۆ ٢٠٠ منداڵە شەهیدی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە پارکی مەلەوانەگەی ئەکواتارین کاتێکی خۆشیان بەبێ بەرانبەر بەسەر برد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیماراتەوە دیارییان پێشکەش کرا.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەم بۆنەیە لەسەرجەم کەمپەکانی بەڕێوەبەری دەزگا و سەنتەرەکانیدا چالاکی جۆراوجۆری بەڕێوەبردووە، هەروەها لە چالاکییەکی کەموێنەدا هاوکاری گەیاندە نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایک بوون و پێداویستی پێشکەشی منداڵەکان کرد.

 

رۆژی جیهانی پارێزگاری منداڵان لە هەندێ وڵاتانی جیهان و هەرێمی کوردستانیش بە رۆژی جیهانی منداڵان ناسراوە و لەو رۆژەدا چالاکی جۆراوجۆر بەمەبەستی رێنمایی دان لەسەر مافەکانی منداڵان و بەخشینی کاتێکی خۆش بەو منداڵانە بەڕێوەدەچن.

 

 





ئەم هەواڵە 3196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad