English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر لەسەر ئاو و كارەبا هەڕەشە لە حكومەتی عێراق دەكات
2018-06-03 [07:50 AM]

ZNA – هەولێر


موقتەدا سەدر هۆشداریی دەداتە‌ حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا قه‌یرانی ئاو و كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات ئەگەرنا گۆڕه‌پانمان بۆ چۆڵ بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانمان.

 
موقته‌دا سه‌در ، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هاوپەیمانی سائیرون، له‌ توویتەرەكەی خۆیدا تویتێكی كردووە و نووسیویه‌تی "بۆچی ده‌بێ عێراق و عێراقییه‌كان باجی من بده‌ن. له‌كاتێكدا من پشت و په‌نایان ده‌بم و به‌هه‌موو به‌ها و پیرۆزییه‌كمه‌وه‌ گیانفیداییان بۆ ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ و سه‌ركه‌وتنی چاكسازی سه‌ره‌تای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ بێت له‌ عێراق و عێراقییه‌كان ، ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌مووكه‌س بزانێت كه‌ هه‌رگیز ئه‌مه‌ قبووڵ ناكه‌م". 

 

 

موقته‌دا سه‌در هۆشداریی دەدات و دەڵێت‌ "چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ مۆڵه‌ت به‌ حكومه‌ت ده‌ده‌ین ، چاو به‌ كێشه‌ی ئاو و كاره‌با بگێڕێت، ئه‌گینا گۆڕه‌پانمان بۆ چۆڵ بكه‌ن و ده‌رفه‌تمان پێ بده‌ن بۆ كاركردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانمان".    

 

 

سه‌در کە هاوپەیمانییەکەی سائیرون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زۆرترین کورسییەکانی بەدەستهێناوە ، له‌ توویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "دڵنیام له‌وه‌ی پچڕاندنی ئاو و كاره‌با هه‌رگیز نابێته‌ هۆكاری كڕنۆش بردنی گه‌ل. چونكه‌ گه‌لی عێراق سه‌رباری هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان و كاره‌ساته‌كان ، هه‌ر سه‌ربه‌رز بووه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌". 
 
 

 





ئەم هەواڵە 6556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad