English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنتالیا... ژمارەیەك كۆچبەر خنكان كە شەشیان منداڵن
ئەرشیف
2018-06-03 [08:42 AM]

ZNA – هەولێر


له‌ ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دێمره‌ سەربە پارێزگای ئانتالیا، نۆ كۆچبه‌ر خنکان كه‌ شه‌شیان منداڵن

كاتژمێر دوو و ٢٢ خولەکی بەرەبەیانی ئەمرۆ بە  فه‌رمانده‌ی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان راگەیێندرا، به‌له‌مێك كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتووه‌، به‌دووریی دوو میل و نیو لەناو ده‌ریا،  له‌ باشووری رۆژئاوای دوورگه‌ی گه‌یكۆڤا له‌ مه‌ترسیی ژێرئاوكه‌وتندایه‌ و ره‌نگه‌ ژێرئاویش كه‌وتبێت.

ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانده‌كه‌ و چوار به‌له‌می هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و فڕۆكه‌یه‌ك و هه‌لیكۆپته‌رێكی ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه‌ كرد.

له‌ ئه‌نجامدا هێزه‌كان توانیان چوار كه‌س له‌ خنكان رزگار بكه‌ن كه‌ یه‌كێكیان ژنه‌، هەروەها ماسیگره‌كانی ده‌ورووبه‌ریش كه‌سێكی دیكه‌یان رزگاركردووه‌.

دواتر كۆچبه‌ره‌ رزگاركراوه‌كان ره‌وانه‌ی كێكۆڤا كران و راده‌ستی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن كران تا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ بكرێن.

هاوكات ته‌رمی نۆ كۆچبه‌ر كه‌ شه‌شیان منداڵ و یه‌كێكیان ژنه‌ له‌ ئاوه‌كه‌ ده‌رهێنرانه‌وه‌.

به‌گوته‌ی كۆچبه‌ره‌ رزگاركراوه‌كان به‌له‌مه‌كه‌ 14-15 كه‌سی لەنێودابووه‌ و له‌ ئێستادا تیمه‌كان به‌دوای كه‌سێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ پێده‌چێت بێسه‌روشوێن بێت.

 





ئەم هەواڵە 4948جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad