English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەباره‌ی فرۆشتنی عوسمان دیمبلی بارسێلۆنا بڕیاری خۆی دا
2018-06-03 [08:46 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی بارسێلۆنا، سەبارەت بەفرۆشتنی عوسمان دیمبلی، ھێرشبەری یانەکە لە وادەی گواستنەوەی ئەم ھاوینەی یاریزانان بریاری خۆی دا.

ڕۆژنامەی “lesportiu” ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی بارسێلۆنا لە بیرۆکەی فرۆشتنی عوسمان دیمبلێ پاشگەزبوەتەوە و نایەوێت دەستبەرداری یاریزانە لاوە فەرنسییەکە ببێت، ھەروەھا لە ڕۆژنامەکەدا ھاتوە کە یانەی بارسا متمانەی ھەیە کە دیمبلی دەتوانێت بۆ وەرزی داھاتوو ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکات، دوای ئەوەی لەم وەرزە بەھۆی پێکان دیمبلی کە بە گرێبەستێکی گران بەھا پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، نەیتوانی خۆی لای ڤاڵڤێردی ڕاھێنەر بسەلمێنێت و لە زۆر لە یارییە گرنگەکانیشدا لەسەر کورسی یەدەگ لە چاوەڕوانی دابوو.

ئاشکرایە کە یانەکانی پاریس سان جیرمان و لیڤەرپول و ئاڕسناڵ بایەخ بەو یاریزانە دەدەن و ھەروەھا ئامادەن بۆ کڕینی ئەو یاریزانە لاوە فەرنسییە پارەیەکی باش بە یانەی بارسێلۆنا بدەن.


یاریگا





ئەم هەواڵە 6100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad