English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قه‌ته‌ر: به‌شداری هیچ شه‌ڕێك دژی ئێران ناكه‌ین
2018-06-03 [09:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری قه‌ته‌ر خالید عه‌تیه‌ وتی، وڵاته‌كه‌ی ناچێته‌ ناو هیچ شه‌ڕێك له‌ دژی ئێران، وتیشی، ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی مه‌ترسیداری له‌مجۆره‌ نانێت.

خالید عه‌تیه‌ له‌ وته‌یه‌كیدا له‌میانی كۆنگره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ سه‌نگافوره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، وتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ی نییه‌ قه‌ته‌ر هه‌وڵی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ ده‌دات.

پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، چ حیكمه‌تێكی تێدایه‌ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئێران، هۆشداری دا له‌وه‌ لایه‌نێكی سێیه‌م كه‌ ناوی نه‌هێنا ناوچه‌كه‌ و وڵاته‌كه‌ به‌ره‌و شه‌ڕێك له‌دژی تاران به‌رێت، ئه‌و كاره‌ش زۆر مه‌ترسیداره‌.

وه‌زیره‌ قه‌ته‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێران دراوسێیه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵی دابنیشن و سه‌رچه‌م دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ باس بكه‌ن و ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و ئاشتی به‌رن نه‌وه‌ك شه‌ڕ.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی قه‌ته‌ر رێگه‌ ده‌دات بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی بۆ هێرشكردن بۆ سه‌ر ئێران به‌كار بهێنرێت، وتی، قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نییه‌ و پشتیوانی گفتوگۆ و دانوستان ده‌كات.

 

ئه‌سۆشیێتدپرێس

 

 





ئەم هەواڵە 2239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad