English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... بڕێك گۆشت له‌ گه‌سی ئاكار ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و به‌هۆیه‌وه‌ داده‌خرێت
2018-06-03 [10:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێێدا هاتووه‌، بەھۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی خواردەمەنیەک دادەخات.

 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ڵێـت، بەھۆی سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی گەس-ی ئاکار لە شەقامی ئۆرزدی دادەخرێت.

 

وتیشی؛ لەئەنجامی سەردان و پشکنینی لیژنە ھاوبەشەکان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، دەرکەوتوە گەسی ئاکار پابەندی مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێَرتنەری نابێت بۆیە دەست بەسەر بڕی زیاتر لە ٢٠ کیلۆ گۆشتدا گیراوە.

 

سەرۆکی لیژنەکان دەڵێت؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی گەسی ئاکار دادەخرێت و ئەو بڕە گۆشتەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت، رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتە بەر.





ئەم هەواڵە 3016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad