English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌یمار قاچی به‌ر پاریس ناكه‌وێته‌وه‌
2018-06-03 [10:59 AM]

ZNA- ھەولێر


بەپێی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی، ئەستێرەی بەرازیلی نەیمار دا سیلڤا، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، واژووی لەسەر گرێبەستەکانی گواستنەوەی بۆ یانە تازەکەی کرد، لە دەستەوارەیەک کە لەوانەیە بەھای دارییەکەی بگاتە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ. 

بەرنامەی چیرنجیتۆی ئیسپانی، باسی لەوە کرد، نەیمار یاری بۆ ریال مەدریدی ئیسپانی دەکات، لە سەرەتای وەرزی داھاتوودا، بە گوێرەی ئەوەی میدیاکاری ئیسپانی، ئیدواردۆ ئیندا، لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکەدا ئاماژەی بۆ کرد. 

بەڕێوەبەری رۆژنامەی ئۆک دیاریۆی ئیسپانی گوتی "دەستەوارەکە تەواو بووەو پێش دەستپێکردنی مۆندیال، مانگی داھاتوو لە رووسیا، گرێبەستکردنی ریال مەدرید لەگەڵ نەیمار رادەگەێندرێت". 

ئیندا لە لە بەرنامەکەدا گوتی "نەیمار دانووستان لەگەڵ ریال مەدرید ناکات، چونکە بە کردار واژووی لەسەر گرێبەستەکانی گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید کردووە". ھەروەھا گوتیشی "لەوانەیە پێش دەستپێکردنی مۆندیال، دەستەوارەکە رابگەیێندرێت". ئەوە دوای یەک ساڵ لە گواستنەوەی نەیمار بۆ پاریس دێت، کە بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ لە بارساوە رووی تێکردبوو.


بە مەرجی مۆندیال

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانییش لەو بارەوە بۆمبێکی تەقاندەوەو رایگەیاند ھاوڕێیەکی نەیمار، کە یاریزانێکی بەرازیلییە، ئاشکرایکردووە نەیمار بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدریدی راگەیاندووە کە ئەو لە پاریس سانجێرمان دەڕوات و ئامادەیە بچێتە ریزەکانی ریال مەدرید، ئەگەر لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل بتوانێت نازناوی مۆندیال بباتەوە. 

ئەو ھاوڕێیەی نەیمار کە مۆدندۆ دیپۆرتیڤۆ ناوی ئاشکرا نەکردووە، بە رۆژنامەکەی گوتووە "ئەگەر ھەڵبژاردەی سامبا جامی جیھانی بردەوە نەیمار جارێکی دیکە قاچەکانی بە پاریس ناکەونەوە".

رووداو





ئەم هەواڵە 10552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad