English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەرامبەر خۆراك داوای وێنەی ڕووتی ژنان دەكات
2018-06-03 [11:18 AM]

​ZNA – هەولێر


رۆژنامه‌یەكی به‌ریتانی بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنی ئه‌و ژنه‌ هه‌ژارانه‌ی هاوسه‌ره‌كانییان له‌ده‌ستداوه‌ و ئێستا له‌ كامپه‌كانن له‌ناوخۆی سوریا، داواى وێنه‌ی رووتیان لێ كراوە لەلایەن كارمه‌ندێكی فریاگوزاری.

رۆژنامەی "سه‌نده‌ی تایمز"ی بەریتانی به‌ پشتبەستن بە سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوی كردەوە، ئه‌و كارمه‌نده‌ی داوای وێنەی ڕووتی لەو ژنانە كردووە  ‌ناوی "ئه‌یمه‌ن ئه‌لشعر" ه‌، له‌ گونده‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب كاری كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی خۆراك و هاوكارى, داوای وێنه‌ی رووتی له‌و ژنانه‌ كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌كه‌، ئه‌و كارمه‌نده‌ی فریاگوزاری سووری، كه‌ له‌و كه‌یسه‌ تێوه‌گلاوه‌، پێشتر له‌لایه‌ن رێكخراوی "SKT Welfare' "ه‌وه‌ جلوبه‌رگ و هاوكاری مرۆیی پێگه‌یشتووه‌، كه‌ رێكخراوێكی خێرخوازییه‌ و وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ناحكوومی له‌ به‌ریتانیا تۆمار كراوه‌.

ژماره‌یه‌كیش له‌و ژنانه‌، ئاماده‌بوونه‌ له‌ پێناو دابینكردنی پارووه‌ نانێك، وێنه‌ی خۆیان به‌و شێوه‌یه‌ بنێرن كه‌ داوای كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ندێك له‌ ژنه‌كان ئه‌و كاره‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا پێویستییه‌كی زۆریشیان به‌و خۆراك و هاوكارییه‌ هه‌بووه‌.

رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ بوونه‌، هه‌ژارن و له‌ شه‌ڕه‌كانی ناوخۆی سووریادا هاوسه‌ره‌كانییان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 7 ساڵه‌ شه‌ڕ له‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌یەكێك لەنامەكانی ئەو كارمەندە كە بۆ‌ ژنێكی نووسیوە: "سێ سه‌به‌ته‌ی گه‌وره‌ خۆراكم بۆ داناوی، هه‌ریه‌كێكیان به‌ پیاوێك هه‌ڵناگیرێت".

رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌ به‌ریتانییه‌ رایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و كارمه‌نده‌ی فریاگوزاری سووریاوه‌ نییه‌.

له‌لایەكی دیكەوە ئه‌و كارمه‌نده‌ تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ ژنه‌كان هه‌یه له‌ ناو كامپه‌كه‌‌، ئه‌ویش ده‌ستگیرانی پێشووی خۆی بووه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ، چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و جۆره‌ تۆماركراوه‌ كه‌ كارمه‌ندانی ئه‌و رێكخراوانه‌، گێچه‌ڵی سێكسی به‌ ژنانی هه‌ژارو ناو كامپه‌كان ده‌كه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 11626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad