English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی چەند جۆرە گۆشتێك قەدەغە دەكات
2018-06-03 [11:27 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێك سەبارەت بە قەدەغەكردنی گۆشتی هیندی وهاوردەكردنی ئاژەڵ و مریشكی بەستوو دەردەكات.

رێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت لەكۆبوونەوەیەكی دا  كە بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە وەكالەت و بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرانی كەرەنتینەو به دواداچوون، لە كۆبوونەوەكەدا ئامادە بوون.

لەكۆبوونەوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەم بڕیارانە دەركران، كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نێردراوە.

1-لە رۆژی 3/6/2018 ەوە مۆڵەتی هاوردەكردنی گۆشتی گامێشی هیندی قەدەغەدەكرێت.

2-زیادكردنی پشكی پارێزگاكان لە هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو بە رێژەی 100% بۆ پشكی تەرخانكراو، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018.

3-زیادكردنی پشكی پارێزگاكان لە هاوردەی مریشكی بەستوو بە رێژەی 100% بۆ پشكی تەرخانكراو، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018.

 





ئەم هەواڵە 4606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad