English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنە تونەکان سود بەخشە یان زیان بەخش
2018-06-03 [12:58 PM]

هەولێر _ ZNA



هەندێک کەس پێیان وایە خواردنە تونەکان زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت بەڵام ئەم زانیاریە بەتەواوی هەڵەیە و ماڵپەڕی " lifehack" ٧ سودی سەر سوڕهێنەر و نایابی خواردنە تونەکانی بڵاوکردۆتەوە .

گرنگترین سودەکانی خواردنی تون : ــ

1. هاوکاری سوتانی وزە دەکات :- لەکاتی خواردنی لە %٨ ی وزەی لەش دەسوتێنێت، ئەمەش وادەکات لەکاتی خواردنی ئارەق بکەینەو و لەشمان گەرم ببێت .

2. تەندروستی دڵ دەپارێزێت :- لە ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن بەڕێژەیەکی کەمتر توشی جەڵدەی دڵ دەبن .

3. ئازار کەمدەکاتەوە :- بەهۆی ئەوەی لەکاتی خواردنی کەمێک دەمارە ڕاگەیاندنەکان بۆ مێشێک کەمدەکاتەوە ناهێڵێت ئازارەکان بگاتە مێشک .

4. تەمەن درێژ دەکات : - توێژینەوەیەکی چینی ئاشکرایکردووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن ئەگەری مردنیان بەڕێژەی %١٤ کەمدەکات .

5. دڵ خۆشدەکات : - بەهۆی ئەوەی هانی مێشک دەدات هۆرمۆنی دڵ خۆشی دەربدات لە خەمۆکی و بێزاری دورماندەخاتەوە.

6. لە شێرپەنجە دەمانپارێزێت : - ئەو خانە شێرپەنجەییانە لەناودەبات لەناو خوێن دروست دەبێت و سودێکی زۆری لە ڕیگریکردن بەونەخۆشیە کوشندەیە دەبێت .

7. گەدە بەهێز دەکات : - لە تازە ترین توێژینەوکان دەرکەوتووە خواردنە تونەکانی وەک بیبەر ڕێگە لە دەردانی ترشە بەهێزەکان دەگرن ناهێڵین توشی برینداربون و تێکچونی گەدە ببین .





ئەم هەواڵە 1627جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad