English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی: پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت لەژێر ڕۆشنایی سێ پڕەنسیپی سەرەكی بێت
2018-06-03 [01:04 AM]

ZNA هه‌ولێر


 

سه‌رۆك بارزانی، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر، رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان، له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق له‌سه‌ر سێ پره‌نسیپی سه‌ره‌كی ده‌بێت، ئه‌وانیش هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی لە دۆسیەی سیاسی و بەڕێوەبردن و ئابووری و ئەمنیدا ده‌بێت.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سه‌رۆك بارزانی، له‌ سه‌ڵاحه‌ددین له‌گه‌ڵ  برۆنۆ ئۆبیر باڵیۆز و دۆمینیك ماس، كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌ و لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و بەشداریی لایەنە كوردستانییەكان جەختی لەوە كردەوە رەچاوكردن و جێبەجێكردنی هەر سێ پرەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی لە دۆسیەی سیاسی و بەڕێوەبردن و ئابووری و ئەمنیدا ئەولەویەتی سەرەكییه‌ و وردەكارییەكانی دیكه‌ لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا دەبێت لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپە سەرەكییە بێت.

 

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق و كۆنسوڵی گشتی له‌ هه‌ولێر

 

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق وێڕای گەیاندنی سڵاوی سەرۆكی فەڕەنسا و وەزیری دەره‌وەی وڵاتەكەی بۆ سەرۆك بارزانی، پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد.

 

برۆنۆ ئۆبیر هیوایشی خواست هەرێمی كوردستان بەشداریی چالاكانە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بكات لەسەر بنەمای بنچینەكانی دەستوور و عێراقییەكانیش رێز لە ویست و ئاواتەكان گەلی كوردستان بگرن.

 

هەروەها ئاماژەیشی بە ڕۆڵی كاریگەر و یەكلاكەرەوەی سەرۆك بارزانی دا لە ئاییندەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی ئامادەیە یارمەتیدەر بێ بۆ داهاتووی عێراق و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.

 

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەرۆك و گەل و حكوومەتی فەڕەنسای كرد لەبەرانبەر گەلی كوردستان و بە هەڵوێستێكی هاوسەنگی لەقەڵەم دا كە لە گەلێك چاوەڕێ دەكرێ كە خاوەنی شارستانیەت و پڕەنسیپەكانی مرۆڤسالارییە و ئەوەیشی خستەڕوو كە لە گشت قۆناغێكدا گەلی كوردستان خۆی بە دۆستی نزیكی گەلی فەڕەنسا دەزانێ و سوپاسگوزاریەتی.

 

مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوو و هەردوولایش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لە مەڕ پڕۆسەی سیاسی و پێشهاتەكانی عێراقدا لە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامدا بن.

 





ئەم هەواڵە 7732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad