English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌يان كۆچبه‌ر له‌ ئاوى كه‌ناراوه‌كانى تونسدا دەبنە قوربانی
2018-06-03 [12:59 PM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى به‌رگرى تونس ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ رايگه‌ياند، ته‌رمى 35 كوچبه‌ريان له‌ ئاوى ده‌ريا ده‌رهێناوه‌ و 68 كۆچبه‌رى ديكه‌شيان رزگار كردووه‌ له‌ كه‌ناره‌واكانى تونس، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رياى سپى.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى تونس پێشتر ده‌رهێنانى ته‌رمى 11 كۆچبه‌رى راگه‌ياندبوو وه‌ك ئامارێكى به‌رايى كه له‌نێو‌ به‌له‌مێك بوون و به‌له‌مه‌كه‌يان خه‌ريك بوو ژێر ئاو بكه‌وێ، وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، له‌نێو قوربانياندا خه‌ڵكى تونس و بيانى هه‌ن.

لەلایەکی دیکەوە له‌ ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دێمره‌ى‌ سەربە پارێزگای ئانتالیا له‌ تورکیا، 9 كۆچبه‌ر خنکان 6یان منداڵن.
به‌گوته‌ی كۆچبه‌ره‌ رزگاركراوه‌كان به‌له‌مه‌كه‌ 14-15 كه‌سی لەنێودابووه‌ و له‌ ئێستادا تیمه‌كان به‌دوای كه‌سێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ پێده‌چێت بێسه‌روشوێن بێت.





ئەم هەواڵە 4675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad