English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە و گریزمان سزایەکی قورس دەدرێن 
2018-06-03 [01:04 AM]

ZNA- ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یەکێتی تۆپی پێی جیھان بە نیازە سزایەکی قورس بخاتە سەر یانەی بەرشەلۆنە و یاریزان ئەنتوان گریزمان . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , فیفا بە نیازە یانەی بەرشەلۆنە سزابدات بەھۆی گفتوگۆکانی لەگەڵ یاریزان ئەنتوان گریزمان و لەوانەشە بەرشەلۆنە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانان بێ بەش بکرێت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەپێی یاساکانی تۆپی پێ نا بێت یاریزانێکی پیشەگەر پێش کۆتایی ھاتنی بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆند لەگەڵ یانەیەکی دیکە مۆر بکات , بەڵام پێدەچێت یانەی بەرشەلۆنە و گریزمان ئەو کارەیان کردبێت و رێککەوتنێکی سەرەتاییان مۆر کردبێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ئەگەر ھاتوو راستی بابەتەکە بسەلمێندرێت ئەوا جگە لەیانەی بەرشەلۆنە , یاریزان ئەنتوان گریزمان بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاریکردن رادەگیرێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad