English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوانەی کۆڵۆنو گەدەیان نەخۆشە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن
2018-06-03 [01:19 AM]

هەولێر _ ZNA


خۆت بەدور بگرە لەتیژیو تفتیو چەوریو خواردنەوە گازیەکان
کەم خۆربەو خواردن جوان بجو پەلە مەکە لەنان خواردندا

ـ گرنگی بەڕێکردن و وەرزش بدە

ـ ئاو خواردنی زۆر بە سەعاتێ پێش نانو دوو سەعات دوای نان نەکەی لەگەڵ نان خواردن یان ناو نان خواردن ئاو یان ماستاو بخۆی چونکە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی گەدەو شێواندنیو دڵە کزێ واتا بەگەدەی بەتاڵ هەوڵدە دوو تا سێ گڵاس ئاو بخۆی

ـ خۆت بپازێزە لەخواردنی ئاوی زۆر سارد

 

_ زۆر گرنگی بە سەوزەو میوە بدە

سەوزەکان :-

وەکو سپێناخ، جەرجیر، کاهوو، سڵق، کەرەوز ،کەلەرم، خەیار بەپاکراوی ،برۆکلی بەپاک کراوی،

میوەکان :-

گێلاس ، هەڵوژە ،ترێ، ئەنەناس ، قەیسی، قۆخ ، هەرمێ، سێو بەپاک کراوی، پرتەقاڵی شیرین بەس ئاوەکەی ،زەیتون ،هەنجیر، سندی ،هەنار بەس ئاوەکەی، مۆزی زیاد گەیوو ، مێوژ زۆر بەسودە،( کاڵەکو شوتی بخۆ بەس کەم چونکە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی گەدەو قورسی سک )

خوورما :-

ڕۆژانە خواردنی سێ تا حەوت دەنک خورما بەو جۆرەی کە پێت کەوت چونکە خۆراکێکی کاملەو جێگای زۆربەی ئەو خواردنانە دەگرێتەوە کە ڕۆژانە دەیان خۆی

چەرەزات :-

فستق، گازۆ، گوێز ، گوڵەبەڕۆژە .کونجی بەسوودن

* دور بکەوە لە بەرهەمە شیریەکان وەکو ماستو پەنیرو قەیماغ و ....هتد

.

- خۆت بپارێزە لە خواردنە بقولیاتەکان وەکو نیسکو نۆکو فاسۆلیاو  پاقلەو بەزالیا

ـ خۆت بپارێزە لە خواردنی نانی سپی ( ئاردی سفر )

ـ خۆت بپارێزە لە خواردنی پیازو دۆڵمەو کفتەو شفتەو فەلافلو سەروپێو ساوەرو خواردنە قورسەکان ئەگەر خواردیشت زۆر کەمی لێ بخۆو ئەویش لەمانگی جارێک چونکە پڕاو پڕن لە بیبەرو بەهاراتو لیمەن دزیو چەوری

ـ پەتاتەی کوڵاو سیفاتی ئەنتی ئەسیدی هەیە واتا دژی دڵە کزێو سوتانەوەی گەدەیە دەبێتە هۆی زو چاک بونی هەوکردنی گەدەو قۆڵۆن
لەشێوەی هێلکە بیکوڵێنەو پاکیکەو کەمێ خوێی لێدەو بیخۆ
 

ئەم خۆراکانە ڕێگە پێدراوەو بەسوودن:-

مریشک
ماسی
برنج
گۆشتی ئاژەڵ بێ چەوری
هێلکە
کودی
باینجان.

* بەسێ سەعات پێش خەوتن
هیچ شتێک مەخۆ
بێجگە لەئاو





ئەم هەواڵە 5350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad