English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوڕێک باوکی خۆی دەکوژێت 
2018-06-03 [01:20 AM]

ZNA- ھەولێر



لە قەزای سۆران گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵ ھێرش دەکاتەسەر باوکی و بە چەقۆ و دەیکوژێت. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت ، تۆمەتبار دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

رائید ھاوار ئەرگوشی ، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: "لە کاژێر ١٨:٠٠-ی ئێوارەی ٢-٦-٢٠١٨ ئاگادارکراینەوە بەبوونی روداوێکی کووشتن لە گەڕەکی سەروچاوەی شارۆچکەی دیانا ، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس دەرکەوت کە ھاونیشتمانییەک بەناوی ( ع . ح . ع ) تەمەن (٢٩) ساڵ ھێرشی کردووتە سەر باوکی خۆی بەناوی (حەسەن عەبدوڵڵا) تەمەن (٦٣) ساڵ و بەچەقو لێی دابوو و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".

بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سۆران "تۆمەتبار دەستگیرکراوە و بەپێی مادەی (٤٠٥) -ی یاسای سزا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت".

لەبارەی ھۆکاری روودانی رووداوەکە رائید ھاوار ئەرگوشی گوتی: "لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەی دا ناوە و بیانووی کوشتنی باوکی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە گوایە لەگەڵ دایکی و خانەوادەکەی خراپ بووە و بەردەوام لە خێزانی خۆی داوە کە دایکی تۆمەتبارە".


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 7147جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad