English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوانێک بە رووداوێکی دڵتەزێن گیان لەدەست دەدات 
2018-06-03 [02:28 AM]

ZNA- ھەولێر



سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە  ٣ - ٦ - ٢٠١٨ ، لەڕێگای سەرەکی نێوان ھەولێر - کانی قرژاڵە لەڕووداوێکی دڵتەزێن ھاوڵاتیەک کەپیشەی شوان بووە گیان لەدەست دەدات . 


لەمبارەیەوە ھۆگر عەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی ، ھاوڵاتی ئەحمەد ریاز تەمەن ١٧ ساڵ کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارھەڵگر بووە ، کەمەڕو ماڵاتی تێدابووە و بەرەو ھەولێر دەھاتن ، بەھۆی ئەوەی ناوبراو لەنێو بارھەڵگرەکەدا لەشوێنێکی بەرز دانیشتووە ، ئەمە بووەتە ھۆی ئەوەی لەڕێگادا بەر یەکێک لەستونەکانی کارەبا بکەوێت لە ئەنجامدا کارەبا دەیگرێت و بەرێژەیەکی زۆر سوتاندوویەتی، لەبەر ئەوەی ھێزی کارەبایەکە بەرزبووە لەئاکامدا ناوبراو گیان لەدەست دەدات. 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 14605جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad