English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووانه بەیەکەوەنووساوەکانی تانزانیایی گیانیان لەدەست دا
2018-06-03 [02:44 AM]

ZNA- هەولێر


 

"ماریا" و "کۆنسۆلەتا" دووانەی پێکەوەنووساوی خەڵکی "تانزانیا"، له تەمەنی ٢٢ساڵی بەهۆی نەخۆشیی دڵ گیانیان لەدەست دا. ئەم دووانەیه زۆر ناسراو و خۆشەویست بوون و مردنیان، خەڵکێکی زۆری تانزانیای غەمبار کرد.

 

ئەم دوو خوشکه له سینگەوه پێکەوەنووسابوون و ئەندامی خوارەوەیان ژنانه بوو و هەندێک له ئەندامەکانی جەستەشیان، وەک جگەر و ریخۆڵەیان هاوبووش بوو، بەڵام دڵ، سەر و دەستی جیاوازیان هەبوو.

 

ئەم دووانەیه له مانگی دێسەمبەری ساڵی رابرووەوه بەهۆی نەخۆشیی دڵ له نەخۆشخانه خەوێندرابوون و دوێنێ ژیانیان کۆتایی پێهات.

 

ئەم دوو خۆشکه ساڵی رابردوو قوتابخانەیان تەواو کردبوو و دەیانویست دوای تەواو کردنی زانکۆ ببنه مامۆستا.

 

درێژەدان به خوێندن بۆ ئەم دوو خۆشکه بەم هەلومەرجه زۆر ئەستەم بوو، بەڵام به یارمەتیی خەڵک توانیبوویان قوتابخانه تەواو بکەن. ئەوان به تەواوی دژی لێک جیاکردنەوەیان بوون و هیوایان ئەوه بوو لەگەڵ یەک کەس زەماوەند بکەن.

 

دایک و باوکی ئەم دووانەیه له منداڵی گیانیان لەدەست دابوو و رێکخراوێکی خێرخوازی سەرەپەرشتیی ئەوانی له ئەستۆ گرتبوو.

 

BBC





ئەم هەواڵە 5284جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad