English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌باره‌ت به‌دروستبوونی كێشه‌ی ئاو، فوئاد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاو كۆبووه‌وه‌
2018-06-03 [03:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رایگه‌یاند، ئەمڕۆ یەکشەمە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا فوئاد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ حەسەن ئەلجەنابیی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو كۆبووه‌وه‌، له‌ دیدارەکە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە گلدانەوەی ئاوێکی زۆر لە بەنداوی ئەلیسوی تورکیا بەچڕیی گفتوگۆی لەبارەوە کراوه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ هەوڵه‌كانی وەزارەت كرا کە خستویەتیە گەڕ لەرێی هەماهەنگیی و دیالۆگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆماری تورکیا لەلایەک و رێوشوێنەکانی وەزارەت لەلایەکی ترەوە کە دەبێت بیگرێتە بەر بەوجۆرەی ئەو زیانانە کەم بێتەوە کە بەر روباری دیجلە دەکەوێت لە کاتی گل دانەوەی ئاو بۆ بەنداوە نوێیەکەی تورکیا.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەیکردکە وەزارەتەکەی بەردەوامە لەگەڵ لایەنی تورکییداو کار دەکات بۆ دیالۆگ و لێک تێگەیشتنی زیاتر لە پێناوی کەمکردنەوەی ئەوزیانانەی کە دروست دەبن لە کاتی دەستپێکردنی گلدانەوەی ئاو بۆ بەنداوی ئەلیسو.

لە دیدارەکەدا تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگیی کارکردنی جدیی حکومیی لەگەڵ تورکیا و هەریەک لە ئێران و سوریاشدا بۆ ئەوەی ئەنجامێکی یەکسان و عادیلانە بەدەست بێت لە سیاسەتی ئاوداو مافەکان زامن بێت و بەرژەوەندییەکان رەچاو بکرێن، ژیان و ژینگە بپارێزرێن و بەرژەوەندی هاوبەشی هەموان دەستەبەر بکرێت.

 

 





ئەم هەواڵە 5617جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad