English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا دۆخى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
2018-06-03 [04:33 AM]

ZNA-هەولێر


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/6/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز بڕۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز دۆمینیك ماس كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، به‌ڕێز باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى له‌ عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئینجا تیشكى خسته‌ سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز ئۆبێرت به‌ گرنگی زانی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به یه‌كگرتوویی له‌ به‌غدا دانوستان بكه‌ن و به‌شدارییه‌كی كارایان له‌ پرۆسه‌ی پێكهێنان و حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه‌ هه‌وڵیان داوه‌ به‌شێك له‌ كێشه‌كانی نێوانیان به‌ دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ڕۆڵ و پاڵپشتییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنی كرد له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان‌ و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێك له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ركران، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ یه‌كده‌نگى له‌ به‌غدا به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكه‌ن و ڕۆڵێكی كارایان له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووى عێراقدا هه‌بێت.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له ‌بواری ئابووریدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 3619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad