English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی سوپای لیبیا و چەکدارە توندڕەوەکان بەردەوامە
2018-06-03 [04:49 AM]

ZNA - هەولێر


سوپای نیشتمانیی لیبیا گەیشتە نێو یەكەم گەڕەكی شاری درنەی رۆژھەڵاتی ئەم وڵاته.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە بەردەوامی ھێرشەكانی سوپای نیشتمانی لیبیا بە سەرۆكایەتی خەلیفە حەفتەر، بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری درنەی رۆژھەڵاتی لیبیا، ئەم هێزانە توانییان بچنە نێو یەكەم گەڕەكی شارەكە.

ھاوكات، چەكدارانی گروپە توندڕەوەكان، لەنێو گەڕەك و كۆڵانەكانی شارەكەدا خۆیان قاییمكردووە و بەنیازن شەڕی سەختی كۆڵان بە كۆڵان لەگەڵ ھێزەكانی حەفتەر بكەن.

دوێنێش، رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند ١٧ كەسی سڤیل لە ئەنجامی شەڕ و بۆمبابارانەکان کوژراون.

 





ئەم هەواڵە 3835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad