English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستووری وڵاتی کووبا هەموار دەکرێت
2018-06-03 [05:54 AM]

​ZNA- هەولێر


حکومەتی کووبا لێژنەیەکی تایبەت بە هەموارکردنەوەی دەستووری ئەم وڵاتە پێک هێنا.

سەرۆکی پێشووی کووبا  رائول کاسترۆ بووە سەرۆکی ئەم لێژنەیە کە ٣٣ نوێنەر لە کەرتە جیاکان لەخۆ دەگرێت.

لێژنەکە دەبێت دەستووری وڵات بۆ چوارەم جار بە شێویەک بگۆڕێت کە لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی وڵات بگونجێت.  لێژنەکە هەر ئەمڕۆ و لەگەڵ راگەیاندنی دەستی بەکارەکانی کردووە.

لەناو بابەتەکانی دیکەدا، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم لێژنەیە لە دەستووردا پشتیوانییەکی زیاتر بە کەرتی تایبەت بدات و مافی زیاتر بە کەسانی هاورەگەزباز بدات. پرۆسەکە رەنگە چەند مانگێک بخایەنێت و دوای ئەوە گۆڕانکارییەکان بە ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی جەماوەری پەسەند دەکرێن.

 





ئەم هەواڵە 3802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad