English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەیەكی سعوودی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئێران لەگەڵ مالیكی ئاشكرا دەكات
ئەرشیف
2018-06-04 [07:18 AM]

ZNA – هەولێر


رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی بە پشتبەستن بەسەرچاوە عێراقیەكان بڵاوی كردەوە، ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 3/6/2018 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی له‌گه‌ڵ نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌نجامداوه‌و زۆر شتی گرنگی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا تاوتوێ كردووه‌".

سه‌رچاوه‌كان به‌ عوكازیان راگەیاندووە: "مه‌سجدی لیستێكی ناوی كه‌سایه‌تییه‌كانی عێراق راده‌ستی مالیكی كردووه‌ و داوای كردووه‌ مالیكی بیانخاته‌ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیكه‌ش دووربخاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات".

رۆژنامه‌ سعوودییه‌كه‌ ئەوەشی نووسیوە، باڵیۆزی ئێران داوای له‌ مالیكی كردووه‌، له‌ گفتوگۆی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ گه‌وره‌كه‌دا راوێژ به‌ هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه‌ سوننیانه‌ نه‌كات كه‌ له‌و لیسته‌ی ئیراندا ناویان هاتووه‌و تا بۆی ده‌كرێت له‌و گفتوگۆیانه‌ دووریان بخاته‌وه‌".

عوكاز نوسیوویه‌تی، ئه‌و نامه‌یه‌ی مه‌سجدی راده‌ستی مالیكی كردووه‌، له‌لایه‌ن نێردراوێكی تایبه‌تی قاسم سوله‌یمانی فەرماندەیی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی".

لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لیستی "هاوپه‌یمانی سائیروون"ی موقتەدا سەدر یەكەم بوو،  له‌وباره‌یه‌وه‌ی جه‌عفه‌ر موسه‌وی، گوته‌بێژ به‌ناوی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در گوتوویه‌تی: "ئه‌سته‌مه‌ هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان سائیروون و ده‌وڵه‌تی یاسا بێته‌ ئاراوه‌".

 





ئەم هەواڵە 6280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad